بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی وشکایی سپا لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئەو هێزە لە تێکشاکاندنی بنکەکانی گرووپە دژە شۆڕشەکانی کۆمەڵە و دیمۆکرات لە هەرێمی کوردستان وتی: ئەندامانی ئەو گرووپە جودایی خوازانە لە ساڵانی ڕابردوودا هەندێک جموجووڵیان لە دژی ئێران هەبووە.
سەردار پاکووپر زیادی کرد: هەر بە هۆی ئەو جموجووڵانەوە بەردەوام بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی خۆمان ڕادەگەیاند بەڵام هەر دەیانگوت کە ئەو بنکانە کۆ دەکەینەوە چونکوو ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئاسایشی ئێمەیە، بەڵام ئەو قسانە بەس لە ئاستی قسەدا مانەوە و لە بەرانبەردا جووڵەی ئەو گرووپانەش هەر ڕوو لە زیاد بوون بوو.
ناوبراو ڕایگەیاند: چەند جار لەوانە لە خەرمانانی 1397 هێرشمان کردە سەر کۆنگرەی حزبی دیمۆکرات و دوای ئەوە دیسان هۆشداریمان دایە هەرێمی کوردستان بەڵام وەڵامی ئەوان دیسان بەڵێنی کۆ کردنەوە و جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکەیان بوو.
پاکپوور وتیشی : پێم وابێت لە پشت پەردەی چالاکییەکانی ئەو حزبانەەوە ئەمریکا هەیە، چونکوو دیمۆکراتەکان بۆ دوو لق دابەش بووبوون بەڵام بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە و بە مەبەستی گوساری زیاتر لە سەر ئێران، ئەمساڵ ئەو دوو لقە ببوون بە یەکێک تا چالاکییەکان لە دژی ئێران زیاتر بکەنەوە.
فەرماندەی هێزی وشکایی سپا جەختی کرد: بە پێی هەندێک زانیاری، نزیک بە یەک مانگ و نیوی پێش وەزارەتی ئیتلاعات، گرووپێکی دژە شۆڕش لە دەیەویست لە ناەندێکی ئەتۆمی لە ئیسفەهان خراپەکاری بکات، ناسرایەوە و دەستگیر کران، لە دانپێدانانەکانیاندا هاتووە کە ئیسرائیل بە ئامادەبوون لە بنکەی گرووپە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستان، کەسانێکیان هەڵبژاردووە و بە بردنیان بۆ ئیسرائیل و پەروەردە کردنیان بۆ چالاکی تیرۆریستی دەیاننێرنە ناو ئێران، کەواتە دەتوانین ئەو بنکانە بنکەی ئیسرائیل وەسف بکەین، چونکوو سوودی ئەوان دەگاتە ئیسرائیل.
Your Comment