"ئەسید فوولیک" ڕێگری دەکات لە خۆکوژی

لێکۆڵەران تێگەییشتوون کاتێک کە کەسەکان ئەسید فوولیک لە نێو دەرمانەکانیان هەیە، ئەگەری ئەوەی کە زیان لە خۆیان بدەن یان هەوڵی خۆکوژی بدەن تا 44 لەسەد کەم دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مدیسن نێت، ئەسید فولیک شێوەی دەستکردی فولات یان ڤیتامین 9B یە کە لە تەواوکەرەکاندا بەکار دەبرێت.

کارناسانی جەختیان کرد کە لێکۆڵینەوە نوێیەکان نەیانسەلماندووە کە ئەسید فوولیک هەر بە تەنیا ئەگەری خۆکوژی کەم دەکاتەوە.

ڕابێرت گیبونز، لێکۆڵەری باڵا لە زانکۆی شیکاگۆ دەڵێت: بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەسید فوولیک کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر خۆکوژی هەیە، ئەبێ تاقی کردنەوەیە لەسەر کەسەکان ئەنجام بدرێت کە تێیاندا بە شێوەی هەڵکەوت لە ئەو ڤیتامینە بەکار دەبرێت.

بۆ لێکۆڵینەوەی نوێ، لێکۆڵەران سەردانی ماڵپەڕی داتای زیاتر لە 866000 ئەمریکیان کرد کە لە نێوان ساڵانی 2012 تا 2017 ئەسید فوولیکیان وەکوو دەرمان بەکار هێناوە.

بە گشتی ئەو لێکۆڵینەوە نیشانی دا کە ڕێژەی خەساردان لە خۆ و هەوڵی خۆکوژی کاتێک کە کەسەکان ئەسید فوولیک بەکار دەهێنن دەگاتە نیوە.

News Code 43658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha