خەمخۆری ئەو دەوڵەتانەی ئێران گەمارۆ دەدەن جێگای شەرمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند خەمخۆری و لایەنگری لە خەرک لە لایەن ئەو دەوڵەتانەی گەلی ئێران گەمارۆ دەدەن ، جێگای شەرمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی:  وتەبێژانی فەرمی و بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی کە بە سیاسەتی زۆرینە و گەمارۆی وێرانکەر، دەیانەویست خەڵکی ئێران بەچۆکدا بێنن، ئەمرۆ باس لە خەمخۆری و لایەنگری گەلی ئێران دەکەن.

وتیشی: لەوە دووڕوانەتر ئەوەیە کە میدیاکانیان شەڕو ئاژاوەی سەرشەقام، تێکدان و وێرانکردن پەرەپێدەدەن و ئەنگێزەی نەتەوەیی و ئیتنیکی دەهەژێنن بەڵام دروشمی ژیان بۆ خەڵکی ئێران دەڵێنەوە.

جەختیشی کرد: نیفاق و ریاکاری دوژمنی سەرەکی گەلی ئێران کۆتایی نییە.

News Code 43617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha