ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر فڕۆکەیەکی دیکەی ئێرانی

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا دوێنێ لە گەمارۆدانی فڕۆکەیەکی دیکەی ئێرانی بە بیانووی گەشت بۆ ڕووسیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا دوێنێ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی ئێرانی بە بیانووی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری باری بە ڕووسیا گەمارۆ داوە.

لە بەیاننامەی دەرکراو لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئەمریکاوە لە ئەو بارەوە پاگەندە کراوە: ئەو فڕۆکە هی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ساها سەر بە هێزی ئاسمانی ئێران، بە بێ مۆڵەتی ئەو وەزارەتخانە گەشتی ڕووسیای کردووە.

شیاوی ئاماژەیە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستاش ئەمریکا بە بیانووی خزمەتگوزاری بە ڕووسیا، گەمارۆی خستبووە سەر سێ فڕۆکەی ئێرانی کۆمپانیاکانی ماهان ئەیر، فارس ئەیر و قشم و ئێران ئەیر.

News Code 43610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha