بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕژی هێزە چەکدارەکان لە تاران، وێڕای بەرزڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز، بە ئاماژە بە ئەوەی کە گەلی ئێران بەردەوام گەلێکی ئاشتیخواز بووە، وتی: هێزی سەربازی ئێمە بەس بۆ بەرگرییە و ئەمڕۆکە بە پشتی خودا هەوا، زەوی، دەریا و فەزا و بەش بە بەشی هێزە چەکدارەکان، هێزی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات.
سەرلەشکەر باقری ئاماژەی دایە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان و بە جەخت لەسەر ئەوەی کە چەندین جار ڕامانگەیاندووە، گۆڕانکاری لە سنوورەکانی ناوچەکە قبووڵ ناکەین، وتی: بە ئەو دوو وڵاتە دەڵێین کە کێشەکانیان لە ڕێگای ئاشتیخوازانە و گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: چاوەڕوانین کە وڵاتەکانی پەراوێزی کەنداوی فارس وشیاری ئاژاوەگێڕی ئیسرایئلییەکان بن، بوونی ئیسرائیلییەکان هۆی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەیە و هەموو ناوچەکە لە ژێر چاوەدێریماندایە و ئەگەر هەڕەشەیەک ببینین ئەوا بە تەواوی هێزەوە بەرەڕووی دەبینەوە.
Your Comment