هەواڵەکان باس لەسەر ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەکەن

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند: گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە قۆناغێکی باشدایە و پێشکەوتنی چاوەڕوان نەکراوی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشیر حەداد جێگری پێشووتری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: چاوەڕوانی دەکرێت پارتی و یەکێتی بگەنە ڕێککەوتن و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامەکانی دەبینین لەبەر ئەوەی کە گفتوگۆکان گەییشتوونەتە قۆناغێكی باش. ئەگەری بەتواوەتی ڕێککەوتنیش نەکرابێت، زۆر نزیک لە ڕێكکەوتنن.

لەلایەکی تریشەوە عەبدوڵڵا عەلییوایی ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری عێڕاق لە دیدارێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند پارتی و یەکێتی گەییشتوونەتە ڕێککەوتنی نوێ بەڵام هێشتا مێدیاییان نەکردووەتەوە.

هاوکات هەرێم کەمال ئاغا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەگەلێکیان هەبووە و گرووپێکیان پێک هێناوە و پێشکەوتنی ناشیان بەدەست هێناوە.

ئەمە لە حاڵێكدایە ک ڕۆژی سێشەممە مەحموود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی ڕایگەیاندبوو کە هەر یەکە لە پارتەکانی یەکێتی و پارتی بە شێوەی جودا بەربژێری خۆیان کاندید دەکەن و هیچ ڕێککەوتنێک لە ئەو بارەوە نەکراوە.

News Code 43518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha