AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٢ ١١:١٠

بۆ یەکەم جار لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا؛

خانمە کێشهەڵگری مەهاباد میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی ئێرانی بردەوە

خانمە کێشهەڵگری مەهاباد میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی ئێرانی بردەوە

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد ڕایگەیاند: شەرارە ئەحمەدنەژاد لە کێبڕکێیەکانی تازەلاوانی ئێران 3 میدالیای زێڕی یەک جاری، دوو جاری و بە گشتیی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد ڕایگەیاند: شەرارە ئەحمەدنەژاد لە کێبڕکێیەکانی تازەلاوانی ئێران 3 میدالیای زێڕی یەک جاری، دوو جاری و بە گشتیی بردەوە.

قەرنی مستەفا نەژاد وتی: ئەو وەرزشوانە لە کێشی 49 کیلۆگرامدا توانی لە بەشی یەک جاریدا کێشی 44 کیلۆ، لە دوو جاریدا 56 کیلۆ و بە گشتی کێشی 100 کیلۆگرامی بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمە یەکەم میدالیای ژنانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە مێژووی ئەو بوارەیە.

مستەفانەژاد هەروەها ڕایگەیاند کە دیانا کۆرانی کێشهەڵگری دیکەی مەهابادی دوو میدالیای بڕۆنزی وەدەست هێناوە.

News ID 43488

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha