ئەگەر هەولێر داهاتە نەوتییەکان ڕادەست نەکات،  بەغدا بودجەی هەرێم دەبڕێت

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە بڕیاری دەوڵەتی ناوەندی عێراق بۆ بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە ئەگەری ڕادەست نەکردنی داهاتە نەوتییەکان بە بەغدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جاسم موسەوی ڕایگەیاند: دوای حوکمی دادگای فیدراڵ لەسەر نایاسایی بوونی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە کۆبوونەوەگەلێک بۆ چارەسەری کێشەی هەناردە کردنی نەوتی عێراق و ڕێککەوتن لەگەڵ هەولێر سەبارەت بە هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

موسەوی زیادی کرد: حکومەتی عێراق ئەبێ بە پێی نایاسایی بوونی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم، بە ناردنی پەیامێکی فەرمی بۆ کۆمپانیا بیانییە چالاکییەکان لە بواری هەڵکۆڵین و هەناردە کردنی نەوتی هەرێم هۆشداریی پێیان بدات کە چالاکیی ئێستایان نایاساییە و ئەبێ ئامادەی وەڵامدانەوە بە ناوەندە یاساییەکانی عێراق و نێودەوڵەتی بن.

News Code 43453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha