AP ١٤٠١ خەرمانان ١٢ ١٣:٥٨

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان:

هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لەسەر شەڕی شیعی-شیعی لە عێراق مەرجیان کردبوو

هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لەسەر شەڕی شیعی-شیعی لە عێراق مەرجیان کردبوو

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ هۆکارێک بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی ئێستا دەبێت، لەسەر پێداویستی لەبەرچاو نەگرتنی ڕەوتی سەدر لە ئەو دەوڵەتە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سەعدوون سەهیود ڕایگەیاند: بێ گومان وڵات دۆخێکی سەخت و کێشەی جیدی بە سەردا تێدەپەڕێت، کەواتە چارەیەک جگە لە گفتوگۆ بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئێستا بوونی نییە.

سەهیود زیادی کرد: هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لەسەر شەڕی شیعی-شیعی لە عێراق بە ئامانجی هێشتنەوەی عێڕاق لە دۆخی ئاڵۆز مەرجیان کردبوو، کەواتە ئەمڕۆ داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەین کە ئەو دەرفەتە بەتایبەتی دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە و شەهادەتی ژمارەیەک لە عێراقییەکان و خەساری زۆر لە وڵات، ئاوەها دەرفەتێک نەدەنە هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.

News ID 43366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha