AP ١٤٠١ خەرمانان ١٢ ١٠:٢٥

میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە؛

زانیاری نوێ لە سەر سەفەرەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و نەجەف

زانیاری نوێ لە سەر سەفەرەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و نەجەف

میدیاکانی سەر بە پارتی دەڵێن لەم رۆژانەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانییەوە سەردانی بەغدا و نەجەف دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانى پارتى بڵاویانکردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا و نەجەف دەکات و دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى پێیەو دەیخاتە بەردەم لایەنە سیاسییەکانى عێراق.

تائێستا ئاماژە بە کاتی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا و نەجەف نەکراوە، بەڵام بڕیارە دوای کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان لەسەرۆکایەتى هەرێم ئەو سەردانە ئەنجام بدات.

هەروەها میدیاکانى پارتى باسیان لەو دەستپێشخەرییە نەکردوە کە مەسعود بارزانی بڕیارە لەرێی سەرۆکی هەرێمەوە ئاڕاستەى لایەنەکانى عێراقی بکات.

لەلایەکى دیکەوە میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، کە بۆچوونى لایەنە کوردییەکان سەبارەت بە دۆخى ئێستای عێراق جیاوازە بە جۆرێک پارتى پشتگیری دووبارە کردنەوەى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات و یەکێتیش لەگەڵ پێکهێنانى حکومەتدایە.

هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پارتی و سوننەکان ئەو پێشنیازو دەستپێشخەریانە دەخەنە بەردەم لایەنەکان کە لە سودو بەرژەوەندى موقتەدا سەدرە، بەڵام لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە رەتکراونەتەوە.

لە دوای کشانەوەیی فراکسیۆنەکەى لە پەرلەمانى عێراق رەوتى سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دانیشتنى پەرلەمانى عێراق دەکات بۆ بڕیاردان لەبارەى پرسى هەڵبژاردنەوە.

News ID 43363

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha