بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و شێخ عەبدوڵا بن زاید ئالی نیهان وەزیری دەرەوەی ئیمارات گفتوگۆیان کرد.
ئەمیر عەبدوڵاهیان سەبارەت بە پرسی رێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران وتی: ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی بەهێز و بەردەوام نیازپاکی و جیدی بوونی خۆی نیشان داوە و ئێستا هاوکارانم بە وردی و بە خێرایی خریکن وڵامەکەی ئەمریکا حازر دەکەن.
Your Comment