پەیامی ئایەتوڵا سەدر: چەکی یەکتر کوشتن دابنن

ئایەتوڵا سەید حسێن سەدر لە زانایانی ناوداری عێراقی و لە بنەماڵەی سەدر، داوای لە لایەنەکانی شەڕی عێراق کرد چەک دابنن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا سەید حسێن سەدر داوای کرد هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق چەک دابنن و شەڕ و ئاژاوە و هێرش و کوشتن و بریندار کردنی یەکتر کۆتایی پێ بێنن.

وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت حزبەکان و چالاکانی کۆەمەڵگا، عێراق ئاوەدان کەنەوە نەک ئاگر هەڵسێنن، تەنگژەی سیاسی هەرچی توندیش بێت باشترە لە گولە و نەفرەت.

هەموو لایەنەکانی بانگهێشت کرد بۆ ئارامی و گقتوگۆ کردن و کوژاندنەوەی ئاگری فیتنە.

News Code 43319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha