بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی "واشنتۆن ئێگزمینر" ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان شتێک ناگۆڕێت و تا کاتێک کە سوپای ئەمریکا لە سووریا و عێراق بێت، هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا درێژەی دەبێت.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: بوونی سەربازانی ئەمریکی لە سێ خاڵی سنووری عێراق و سووریا لەوانە بنکەی ئەلتنف بە زیاتر لە هەزار سەربازەوە، هەر نەدەکەوتە بەرچاوەوە و سەرەنجی پێنەدەدرا، بەڵام هێرشی هەفتەی ڕابردووی گرووپەکانی بەرخۆدان بە درۆن بۆ سەر ئەو بنکەیە، ئەو جێگیر بوونەی ئاشکرا کرد.
لە درێژەدا هاتووە: سەرەڕای وەڵامی هێزەکانی ئەمریکا بە هێرشەکان بۆ سەر ئەلتنف، بەڵام ئەو هێرشانەی ئەمریکا هیچ ئەنجامێکیان نییە. ئەو گرووپانەی کە لەگەڵ ئەمریکا شەڕ دەکەن هیچ ترسێکیان لێیان نیە و ئەوەش کاری سوپای ئەمریکای دژوار کردووەتەوە. کەواتە ئەگەر مووشەک بەرەو سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا هەر بهاوێژرێت، نابێت سەرمان سووڕ بمێنێت و تا کاتێک کە سەربازانی ئەمریکا لە ئەو دوو وڵاتە بن، ئەو پێکدادانە هەر درێژەی دەبێت.
Your Comment