بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە کوردەکانی سووریا ڕۆبەڕۆژ زیاتر دەکەوتنە بەر هەڕەشەی ئەنقەرەوە بۆ لەناوبردنیان، ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی سەرەکی کوردەکانی سووریا هۆشداریی داوە کە بڕیار نییە هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەتا هەتایە لە پاڵ هێزە کوردییەکان لە سووریا بمێننەوە.
یەکێک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی بایدن کە نەیویستییە ناوی ئاشكرا بکرێت، بە گۆڤاری پۆلیتیکۆی ڕاگەیاندووە کە ئامانج لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئەوەیە کە دڵنیا ببینەوە کە داعش ناتوانێت ببووژێتەوە و خەسار لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا بدات بۆ ئەوەش هێزە کوردییەکانمان تەیار کردووە و سەرکەوتووش بووین.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە هەمان کاتدا لە ئارەزووی ئەمریکا بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا باسی کردووە بەڵام جەختی کردووە کە بوونی سەربازی ئەمریکا لە پاڵ کوردەکان لە سووریا بۆ ئەو مەبەستە نییە.
Your Comment