بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، کۆمپانیای بازاڕیابی و فرۆشی نەوتی عێراق یا سۆمۆ، لە نامەیەکدا، هۆشداریی دایە کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیحانی تورکیا.
لە ئەو نامەیەدا کە ڕێکەوتەکەی 23 ی ئۆگۆست ڕاگەیێندراوە، کڕیاران و یان ڕادەست کەرەکانی نەوتی هەناردە کراو لە هەرێمەوە هەڕەشەیان کراوەتە سەر، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ لە دژی ئەوانەی کە بێ پەسەند کرانی ئەو دوو ڕێکراوە فەرمییە نەوتییەی عێراق هەوڵی دانوستان بکەن بە شێوەی یاسایی شوێنگیری دەکرێن.
بە وگیرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، نزیک بە 10 کۆمپانیای نەوتی بیانی چالاک لە هەرێمی کوردستان لە حکومەتی ناوەندی عێراق و یان دادگاکانی بەغدا هۆشدارییان پێدراوە. لە ئەو کۆمپانیاگەلە داوا کراوە کۆتایی بهێنن بە هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان.
هەڕەشەی کڕیارانی نەوتی هەرێم قۆناغێکی دیکە هەولەکانی بەغدا بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکی نەوتی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستانە.
Your Comment