بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاگەندەی کرد کە وڵاتاکەی هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ هیچ ڕەگەز و ئایینێکدا نییە و ئامانج لە ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری لە خاکی وڵاتانی دراوسێ پێکهێنانی قایشێکی ئاشتی لە ناوچەکە وەسف کرد.
ئەردۆغان لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمێکدا بە وتنی ئەوەی کە تورکیا خاوەن شوێنگەی ستراتیژیکی تایبەت لە سێ ڕێیانی سێ کیشوەر(قارە) هەڵکەوتووە، وتی کە لە ئاسیاوە تا ئەفریقا و لە قەفقازەوە تا ئەورووپا هەر ئاڵۆزییەک بێت ەئاراوە ڕاستەوخۆ لەسەر دۆخی تورکیا کاریگەری دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانیان لە سووریا و عێراق وتی: ئێمە توندترین گورزمان لە گرووپە تیرۆریستییەکان داوە بەڵام لەگەڵ هیچ کەس و هیچ وڵاتێک دوژمنایەتیمان نییە.
بۆچوونی ئێوە