بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لێدوانەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە، جەختی کرد: ئیمام مووسا سەدر و ئیمام خومەینی ڕۆڵی دیاریکەر و ڕێنوێنیان لە پێکهێنانی حزبوڵڵا هەبوو.
پاڵپشتی لە ئارمانەکانی فەلەستین
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتیشی: پرسی دووهەم فەلەتسین و ئامانجەکانیەتی. ئێمە لە 40 ساڵی ڕابردوودا ئیمانمان بە ئەو بابەتە هەبوو و پابەندی خۆمان پێی ڕادەگەیێنین.
سووریا و عێراق
سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە سووریا وتی: ئێمە چووینە سووریا و ل پاڵ ڕێبەر و سوپای سووریا و دۆستانی دیکە بووین و ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتر ئیمانمان دەبێت بە بژاردەیەکی کە هەڵمانبژاردووە. گوشارە سیاسییەکانی ئەمریکا و هەندیک وڵاتانی ناوچەکە وەکوو عەرەبستان لەمپەرن لە سەر ڕێگای پێشکەوتنەکانی پێوەندی لوبنان و سووریا.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە ئاستی خۆماندا لەگەڵ داعش لە عێراق شەڕمان کرد و ئەگەر عێراق جارێکی دیکە بکەوێتە مەترسییەوە و وەکوو ساڵانی ڕابردوو داوامان لێبکرێت، ئەوا هێزەکانمان دەنێرینە ئەو وڵاتە.
ئێران هێزێکی گەورەی ناوچەییە
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: ئێران هێزێکی ناوچەییە کە هەموو ستەملێکراوان و هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکە پشتیان پێ بەستووە. حزبوڵڵا لە پێکهێنانی بەرەی بەرخۆدان بەشدار بوو و ئێمە بەشێک لە ئەو میحوەرەین و دەمێنینەوە.
Your Comment