AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٦ ٠٨:٤٠

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد:

ئەمریکا درێژە دەداتە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

ئەمریکا درێژە دەداتە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت وڵاتەکەی لە ڕێگای دیدارەکان لە ئاستی باڵاوە درێژە دەداتە هاوکارییەکانی لەگەڵ هەرێی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە نامەی دوو سێناتۆری ئەمریکی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پێداویستی هاوکاری زیاتر لەگەڵ هەرێمی کوردستان وتی: ئەو هاوکارییە هەم لەگەڵ حکومەتی هەرێم و هە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی درێژەی هەبووە.

باب مەنندز و جیم ریش، دوو سێناتۆری باڵای سێنا، بەناردنی نامەیەک بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لاواز بوونەوەی پیشەی وزەی هەرێم ئەویش بە بۆنەی نایاسایی ڕاگەیاندنی چالاکیی هەرێم و کۆمپانیا بیانییەکان لە ئەو بەشە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە نیگەرانیان دەربڕیبوو و داوایان لە بایدن کردبوو بە ناردنی شاندێک بۆ هەرێم نیسبەت بە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی کورد و ئەمریکا لە بەشی نەوت و درێژەی هەبوونی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم هەوڵ بدەن.

نێد پرایس لە سەر ئەو نامە وتی ئاگادر نیم بەڵام ئەمریکا بەردەوام و لە ئاستی باڵادا لەگەڵ هەرێم و حکومەتی ناوەندی هاوکاری هەبووە.

News ID 43180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha