مانگیلەی ئێرانی "خەیام" بەرەو گەردوون هاوێژرا

مووشەکێکی سایۆزی ڕووسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مانگیلەی ئێرانی خەیامی بەرەو خولگەی 500 کیلۆمەتری زەوی برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانگیلەی ئێرانی خەیام سەربەلەبەیانی ئەمڕۆ و کاتژمێر 10 و 20 خولە لە ناوەندی گەردوونی بایکۆنۆر لە کازاکستان بەرەو گەردوون هاوێژرا. ئەو مانگیلە بە کێشی 600 کیلۆگرامی مانگیلەبەری سایۆز بەرەو 500 کیلۆمەتری زەوی هاوێژرا. تەمەنی کاری ئەو مانگیلە 5 ساڵ ڕاگەیێندراوە.

ناوەندی کۆنترۆڵی مانگیەلەکە، ناردنی دەستوور و وێستگەی وەرگرتنی داتاکانی مانگیەلەی خەیام تەنیا لە خاکی ئێران و لە ژێر چاوەدێری بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی گەردوونی ئێرانە و ئەندازیاران و لێکۆڵەرانی ئێرانی تێیدا جێگیرن.

بە پێی چالاکی و ئامانجە ئاشتیخوازانە و ناسەربازییەکانی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران، وێنەکانی مانگیلەی خەیام بۆ بەرز کردنەوەی توانایی بەڕێوەبەرایەتی و پلانڕێژی لە بوارەکانی کشتوکاڵ، سەرچاوە سروشتییەکان، ژینگە، سەرچاوەی ئاوی، کانگا و چاوەدێری سنوورەکان و ... بەکار دەهێنرێت.

News Code 43109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha