بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی دووشەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە شاندی دانوستانکاری ئێرانی بە ورەیەکی جیدیەوە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن هاتووەتە ڤیەنا و ئایدیای سازێنەری بۆ چارەسەری پرسەکان پێشکەش کرد، ڕایگەیاند: ڕوانگەکانی ئێران سەبارەت بە ئایدیا پێشکەش کراوەکان لەلایەن ئێنریکە مۆراوە دەستمان گەییشتووە و چاوەڕوانی دەکرێت هەموو لایەنەکان بۆ گەییشتن بە دەقی کۆتایی ڕیککەوتنەکە ورەیەکی جیدیان هەبێت.
ناوبراو وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی هاوئاهەنگ کار بۆ ئاسان کردنەوەی ڕێگای ڕێککەوتن، وتی: ڕێککەوتنی کۆتایی ئەبێ دابنکەری ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران بێت و ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان.
جۆزێف بورلیش لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند: پێم وایە لە ئەم خولەی دوایی لە دانوستانەکانی ڤیەنا، پێشکەوتنی باشمان وەدەست هێناوە. لێکدانەوەی من لە ئەم قۆناغە لە دانوستانەکان ئەرێنییە.
Your Comment