بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامی خۆی نووسی: ڕۆژی ڕابردوو جگە لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سووریا و لوبنانیش سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسەم کرد.
ناوبراو زیادی کرد: سیستەمی دیپلۆماسی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمان و دراوسێکانی وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل بەردەوام لە بەرخۆدانی هەمبەر ئیسرائیل بەرگری دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: : ئێمە پێمان وایە ئەوانکە ڕۆژێک بەدوای پەرەپێدانی جەنایەتەکانیان لە دەریاوە تا ڕووبار بوون، ئەمڕۆکە بەتواوەتی گۆشەگیر بوون و هەر چەند ماوەیەک جارێک بۆ شاردنەوەی قەیرانە ناوخۆییەکانیان، هێرش دەکەنە سەر ژنان و منداڵان و هەر جاریش شکست دەهێنن و دەچنەوە ئەو دیوی دیوارەکان.
Your Comment