بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە لاپەرەی تویترەکەیدا پاگەندەی ئەوەی کرد کە چوار هێزی پەکەکەیان لە کوردستانی عێراق کوشتووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم چوار ئەندامەی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنێکدا بە ناوی پەنجەی قوفڵ لە کوردستانی عێراق لە لایەن سەربازانی تورکیاوە لەناو براون.
ئەوەش وتراوە کە ئۆپراسیۆنەکەی ئێمە بێ ئەوەی لە خێرایی کەم بێتەوە بەردەوام دەبێت.
Your Comment