بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند کە ئەو وڵاتە لە ئەمساڵدا بۆ ماوەی 100 ڕۆژ تۆفانی خۆڵ و خاکی بە خۆوە بینیوە و خەسارە ئابوورییەکانی بەهۆی ئەو تۆفانانەوە 10 ملیار دینار خەمڵێندراوە.
جاسم فەلاحی وەزیری تەندروستی عێڕاق وتی کە گرینگترین کێشەی بەردەم ئەو وڵاتە گۆڕاناکری کەشوهەوایە کە بووەتە مەترسییەکی جیدی و یەکێک لە نمانەکانیشی تۆفانەکانی خۆڵ و خاکە.
ڕاشیگەیاند کە ئەو وڵاتە لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینییەوە بۆ ماوەی 100 ڕۆژ تۆفانی خۆڵ و خاکی بە خۆوە بینیوە و خەسارە ئابوورییەکانی بەهۆی ئەو تۆفانانەوە 10 ملیار دینار خەمڵێندراوە.
فەلاحی لەسەر زەوورەتی بوونیبەرنامەی جیدی بۆ کەم کردنەوەی خەسارەکان بە شێوەی زانستی لەوانە قایشی سەوز جەخت یکرد.
ناوبراو زیادی کرد: کەم ئاوی و کەم بوونەوەی بارینی باران و دروست بوونی بیابان، ئاسایشی خۆراکی و ژینگەی عێراق بەرەوڕووی مەترسی بووەتەوە.
Your Comment