AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٥ ٢١:١٤

جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ:

چه‌ند سه‌ركرده‌مان ده‌ستگیركراوه‌/ گەمارۆی باڵه‌خانه‌ى سه‌ره‌كی نەوەی نوێ بە هێز

چه‌ند سه‌ركرده‌مان ده‌ستگیركراوه‌/ گەمارۆی باڵه‌خانه‌ى سه‌ره‌كی نەوەی نوێ بە هێز

جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاگاداریه‌كى بۆ راى گشتى و میدیاكان بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتوه‌، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كیان ده‌ستگیركراوه‌و باڵه‌خانه‌ى سه‌ره‌كیان به‌هێزى سه‌ربازى گه‌مارۆ دراوه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ ئاگاداریه‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێدا هاتوه‌، چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر کراون ، زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخاتە ئوستۆی دەسەڵات و تەواوی قونسوڵیەت و باڵوێزی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە.

بریاربوو ئه‌مرۆ 6-8-2022 نه‌وه‌ى نوێ رابه‌رایه‌تى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى بكات، به‌ڵام رێگرى كراو له‌به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێم رێگه‌یان نه‌درا خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.

News ID 43077

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha