بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەماڵ خەرازی ئەمڕۆ لە دیدار لە گەڵ زیاد نخالە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی وتی: رژێمی زایۆنی ڕژێمێکی ئاپارتایدیە و هەر لەناو دەچێت.
وتیشی: ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنی لە گەمارۆی بەرخۆداندایە وو زایۆنیستەکان نیگەرانی بەقا و مانەوەی خۆیانن.
زیادیشی کرد: ئەوەی ئەمڕۆ لە ژێرناوی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی هەندێ وڵاتی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی دەبیسترێت، تەنیا ئاشکرا کردنە و ئەو وڵاتانە پێشتریش پەیوەندییان هەبوو.
ئەو وڵاتانە لە رابردووشدا پشتیوانیان لە فەلەستین نەکردووە بەڵکوو بەستێنیان بۆسازش لە گەڵ ئیسرائیل خۆش کردووە.
بۆچوونی ئێوە