بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنیەتی عێراق شەوی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کوژرانی هەشت تیرۆریستی داعشی لە بوردمانی ئاسمانی مۆڵگەکانیان لە ناوچە کوێستانییەکانی ڕۆژاوای پاریزگای نەینەوا هەواڵی دا.
ئەو ناوەندە ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی ئێف 16 ی سوپای عێراق مۆڵگەی تیرۆریستیەکانی داعش لە زنجیرە کێوەکانی عەدایە لە ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوایان بوردمان کرد کە لە ئەنجامدا هەشت تیرۆریست کوژران.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئۆپراسیۆنە دوای ناسینەوەی حەشارگەی تیرۆریستەکان لە ئەشکەوتێک لە ئەو زنجیرە کێوە، بە پێی زانیاری وردی ئەمنیەتی ئەنجام دراوە.
Your Comment