زانایەکی کورد وەکوو سەرۆکی ڕێکخراوی کوانتۆمی کەنەدا هەڵبژێردرا

پڕۆفسۆر ئیبراهیم کەریمی خەڵکی شاری سەقز کە دانیشتووی کەنەدایە لەگەڵ دکتۆر بارانوا وەکوو سەرۆکی ڕێکخراوی کوانتۆم لە زانکۆی ئۆتاوای کەنەدا هەڵبژێردراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆفسۆر کەریمی وەکوو مێشکی فیزیای کوانتۆم لە چەند ساڵی ڕابردوو ناسراوە و ساڵی 2020 یش بەهۆی چالاکییە لێکۆڵینەوەییەکانی لە بواری فیزیای کوانتۆم، میدالیای زانستی هرزبرگی فیزیای کەنەدای وەرگرت و بووە ئەندامی ئەنجومەنی پادشایی کەنەدای کۆلێژی بیرمەندانی گەنج.

پڕۆفسۆر کەریمی لێکۆڵینەوەی بنەڕەتیی لە بواری موخابراتی کوانتۆمی و ئاسایشیان، میکرۆسکۆپ و وێنەهەڵگری کوانتۆمی و تۆپۆلۆژی تیشک و ... ئەنجام داوە و خاوەن سەدان وتار، کتێب و گەڵاڵەی لێکۆڵینەوەیی لە کەلاسی نێودەوڵەتییە.

News Code 42937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha