دەبێ سوپای سووریا لە هەموو سنوورەکانی ئەو وڵاتە جێگیر بکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە دەبێ سوپای سووریا لە هەموو سنوورەکانی ئەو وڵاتە جێگیر بکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کردە سەر زەروورەتی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا.

لەو دیدارەدا رەئیسی وتی: دڵنیاین کە داهاتوو بۆ گەلی سووریایە و سەبر و بەرخۆدانی گەلی سووریا دەبێتە هۆی رووناک بوونی داهاتووی ئەم وڵاتە و‌ناوچەکەش.

وتیشی: هەر بەو‌جۆرە کە رێبەری باڵای شۆرش ئاماژەیان دا ئەمریکاییەکان دەبێ لە سووریا بێنە دەرەوە و. کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فورات و هەموو ناوچەکە رێگا چارەی سەرەکی و بنەمایی فەیرانەکانی رۆژاوای ئاسایە.

News Code 42868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha