AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٨ ١٥:٠٩

شارەوانی شاری سنە رایگەیاند:

زانستنامەی مۆسیقای سنە پێک دێت/ دروست کردنی پارکی مۆسیقا لە سنە

زانستنامەی مۆسیقای سنە پێک دێت/ دروست کردنی پارکی مۆسیقا لە سنە

شارەوانی سنە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پێمان وایە ڕووداوی فەرهەنگی ئەبێ پشتوانەی زانستی و ئاکادیمیکی هەبێت، وتی: لە هەمان پێوەندیدا زانستنامەی مۆسیقا بە یارمەتی دەفرایەتی زانستگای کوردستان پێک دەهێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەنوەر ڕەشیدی لە کۆبوونەوەی گرێبەستی هاوکاری نێوان زانکۆی کوردستان و شارەوانی سنە، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە شاری خولقێنەری مۆسیقا برەندێک بۆ هەموو پارێزگایە و تایبەت بە دەزگا یان بنکەیەکی تایبەت نییە، وتی: هەر کەس بە پێی توانای خۆی لە درێژەی پاراستنی ئەو نازناوە ئەبێ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

ڕەشیدی لە درێژەدا وتی: هەندێک بەڵێن لەسەر باڵەخانەکان، فەرهەنگ سەراکان، پارکە مۆسیقییەکان و ... بۆ پاراستنی ئەو نازناوە دراوە کە شۆرای شار و شارەوانی تا ئێستا هەوڵی باشیان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنانە داوە.

ناوبراو وتیشی: لە هەمان پێوەندیدا خەریکی گەشە و بووژانەوەی پارکی ڕێگای بلواری کوردستان لە ڕووبەڕووی ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای ئێران وەکوو پارکی مۆسیقی داین.

شارەوانی سنە هەروەها وتیشی لە بەر ئەوەی کە پێمان وایە کە ڕووداوە فەرهەنگییەکان پێویستیان بە پشتوانی فەرهەنگی هەیە، ڕایگەیاند: بۆ پێکهێنانی زانستانەی مۆسیقی لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەیەکدا لەگەڵ زانکۆی کوردستان لە هەموو دەفرایەتییەکان بۆ ئەو مەبەستە هەوڵ کەڵکوەردەگرین.

News ID 42844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha