AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٥ ١٤:٢٤

تۆڕى ڕێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان له‌پێناو دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى‌:

هەرێمی کوردستان بووەتە په‌ناگه‌ى تاوانبارانى ئەنفال و تاوانه‌ گه‌وره‌كانى ڕژێمى به‌عس

هەرێمی کوردستان بووەتە په‌ناگه‌ى تاوانبارانى ئەنفال و تاوانه‌ گه‌وره‌كانى ڕژێمى به‌عس

تۆڕى ڕێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان له‌پێناو دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى‌و ڕێكخراوه‌كانى چالاك له‌بوارى جینۆسایدو ئه‌نفال له‌هه‌رێمى كوردستان داوایان لە حكومه‌تى هه‌رێم کرد رێگەی تاوانباران نەدەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەوا ی مێهر، تۆڕى ڕێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان له‌پێناو دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى‌و ڕێكخراوه‌كانى چالاك له‌بوارى جینۆسایدو ئه‌نفال له‌هه‌رێمى كوردستان له‌داواكاریه‌كى به‌په‌له‌دا بۆ حكومه‌تى هه‌رێم داواده‌كه‌ن، "حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى له‌هیچ تۆمه‌تبارێكى ئه‌نفال نه‌كات‌و نابێت پێشوازى له‌هیچ كه‌سێكیش بكات كه‌ تاوانى گه‌وره‌ى ئه‌نجامدابێت یان هاوكار بووبێت"، ده‌شڵێن:"كوردستان بۆته‌ په‌ناگه‌ى تاوانبارانى تاوانه‌ گه‌وره‌كانى ڕژێمى به‌عس".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوى تۆڕى ڕێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان له‌پێناو دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبارانى ئه‌نفال‌و جینۆسایدو نمونه‌ى 258 تۆمه‌تبار ئه‌نفالیش زیندوترین نمونه‌ى به‌رده‌ستن".

له‌و ڕووه‌وه‌ داوا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت، پێشوازى له‌هیچ تۆمه‌تبارێكى ئه‌نفال نه‌كات‌و "ناشبێت پێشوازى له‌هیچ كه‌سێك بكات كه‌ تاوانى گه‌وره‌ى ئه‌نجامدابێت یان هاوكار بووبێت، به‌داخه‌وه‌ ئێستا هه‌رێمى كوردستان بۆته‌ په‌ناگه‌ى تاوانبارانى تاوانه‌ گه‌وره‌كانى ڕژێمى به‌عس، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا پێویسته‌ هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ى بۆ فیكرى داعش كرد، ده‌بێت بدرێته‌ دادگا".

لەگەڵ نزیکبوونەوە لەڕۆژی جیهانی دادپەروەریدا، کۆمەڵەو ڕێكخراوه‌كان‌و چالاكانى بوارى جینۆساید داوا له‌عێراق ده‌كه‌ن پابەندی ڕێکەوتنامەی ڕۆما بێت بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆی بۆ دوبارە ئەنجامنەدانەوەی تاوانی کۆمەڵکوژی، داواش لەحکومەتی هەرێم دەکەن کە هەوڵەکانیان لەڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەت لەوڵاتان چڕبکەنەوە تا حکومەتی عێراق پەسەندی ڕێکەوتنامەکە بکاتەوەو تاوانە کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، ئەنفال‌و ئێزدییەکان بگەیەنرێن بەدادگاکە.

هه‌روه‌ك نایشارنه‌وه‌، تائێستا حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە لەڕێگەی نوێنەرایەتیەکانیەوە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بگەیەنێتە دادگاکە‌و داواشدەکەن ئەوکەسانەی کە دەستیان لەشاڵاوەکانی ئەنفالدا هه‌بووه‌ دەستگیربکرێن.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوو به‌یاننامه‌كاندا داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، ئەو 258 تۆمەتبارەی ئەنفال کە داواکراون ناویان بدرێتە پۆلیسی ئینتەرپول‌و هەرێمی کوردستان پێشوازی لەهیچ وڵاتێک نەکات کە تۆمەتبارە بەتاوان لەلایەن دادگاکەوە، پێویستە لەهەرێمی کوردستان ستایشی ئەوانەی کە بەشداریی تاوانی جینۆساید بوون قەدەغەبکرێن.

News ID 42805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha