بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامی وتەبێژی ناوەندی ڕۆژنامەڤانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتی ڕایگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە درێژە دەدەنە ئامادەیی خۆیان بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا. ئەوان هەروەها خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق بۆ بەرەنگار بوونەوەی هاوئاهەنگ بەرانبەر هێرشەکانی تورکیان. ئەو گفتوگۆگەلە بە ناوبژیوان ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.
شامی ڕایگەیاند: ئێمە چاوەڕوانی دەکەین تورکیا هێرش بکات و هەواڵەکانیش ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە. هەروەها دەزانین کە تورکیا و گرووپەکانی سەر ئەو وڵاتە خەریکی پلاڕێژی بۆ هێرش بۆ سەر عەفرین، منبەج، گرێ سپی و تل تەمرن. ئێمە ئەو هەڕەشانە جیدی دەگرین و بە سی شێوەی سەربازی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماتیک وەڵامیان دەدەینەوە.
Your Comment