بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە هەژامری خۆی لە تویتەر لە کاردانەوە بە بەیاننامەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە سەفەری فەلەستینی داگیرکراوی کردووە، نووسی: لە بەیاننامەی هاوبەشی بایند و لاپید، لەسەر "بەڵێنی نەگۆڕ و یەکلایی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری سەربازی ئیسرائیل" جەخت کراوە. هەڵە نەکەن؛ ئامانج بەس ئێران نییە، بەڵکوو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەبێ بەردەوام سەروەری ئیسرائیل قبووڵ بکەن؛ کەواتە سەرچاوەی سەرەکی هەڕەشە بۆ ناوچەکە بەتواوەتی ڕوونە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکی دیکەدا نووسی: تا کاتێک لە ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل، وێستگەی یەکەمی سەفەری سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکایە و ئامانجی یەکەمیش پاراستنی ئاسایش و سەروەری ئەوێیە، گەلان و وڵاتانی ناوچەکە ناگەنە ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری. کۆماری ئیسلامی ئاسایش دراوسێکانی بە ئاسایشی خۆی دەزانێت.
Your Comment