AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٤ ١١:٠٨

بۆ خوێندنی نوێژی هەینی؛

هەزاران كەس بە فەرمانی سەدر ڕوویان لە ناوچەی مەدینەسەدری بەغدا کرد

هەزاران كەس بە فەرمانی سەدر ڕوویان لە ناوچەی مەدینەسەدری بەغدا کرد

دوای بانگەوازەكەی موقتەدا سەدر بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینێ لە مەدینە سەدری بەغدا لە شەوی ڕابردووەوە هەزاران كەس ڕوویان لە ئەو شوێنەكردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەك پێشتر بڕیاری لێدرابوو، شەوی ڕابردوو هەزاران كەس ڕوویان لە ناوچەی مەدینەسەدری بەغداكرد و هەر شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر گەیشتە مەدینە سەدر.

بۆ ڕێگری لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا هەموو هێزە ئەمنییەكان بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هەرچەند چەند كاتژمێرێكی ماوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی، بەڵام هەزاران كەس بە خامی سپییەوە ناوچەی مەدینە سەدریان تەنیوە و پەیتا پەیتا خەڵك ڕوو لە مەدینەسەدر دەكەن.

News ID 42789

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha