AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢١ ٠٩:٤٠

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی پاگەندەی کرد؛

ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەداتە ڕووسیا/بۆ شەڕ دژی ئۆکراینا بەکاریان دەهێنێت

ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەداتە ڕووسیا/بۆ شەڕ دژی ئۆکراینا بەکاریان دەهێنێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە کۆنگرەی ڕۆژهنامەڤانی خۆی لەسەروبەندی سەفەری جۆبایدن بۆ ناوچەکە، قسە دژە ئێرانییەکانی خۆی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە سەروبەندی سەفەری بایدن بۆ ناوچەکە، پاگەندەی کرد: ئەمریکا هەواڵگەلێکی لەسەر ئامادە کردنی بەستێن لەلایەن ئێرانەوە بۆ ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا کە بۆ شەڕ دژی ئۆکراینا بەکاریان بهێنێت.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە ئێران خەریکی فێر کردنی هێزەکانی ڕووسیا بۆ کەڵکوەرگرتن لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانە و هێشتا نادیارە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە دراوەتە ڕووسیا یان خود نا.

سالیوان هەروەها پاگەندەی کرد: هەواڵەکان نیشانی دەدات کە هەندێک لە فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکان کە ژمارەیان لە سەد زیاتر، توانای گواستنەوەی چەکیان هەیە.

News ID 42755

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha