AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٢ ٠٨:٠٠

ناوەندی ئاماری ئەوروپا ڕایگەیاند:

هەناردەی نەوتی ئێران بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو بەرز بووەتەوە

هەناردەی نەوتی ئێران بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو بەرز بووەتەوە

بەپێچەوانەی سزای دوژمنکارانەی ڕۆژئاوا، ناوەندی ئاماری ئەوروپا (یۆرۆستات) لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا ڕایگەیاند: هاوردەکردنی نەوتی هەندێک وڵات لەوان تورکیا و دوو وڵاتی ئەوروپی لە نەوتی ئێران یان بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران زیادیکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو داتایانەی لە ناوەندەکانی ئاماری جیهانی تۆمار کراون، نیشان دەدەن کە بە پێچەوانەی گەمارۆ نگریسەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر تاران، هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نا نەوتییەکانی ئێران لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات.

بەم پێیە ناوەندی داتای ئاماری ئەورووپا (یورۆستات) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: هاوردەکردنی نەوت یان بەرهەمە نەوتییەکانی بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپایی لەوانەش تورکیا لە ئێرانەوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

News ID 50765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha