بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ئەو ڕەوتە لە لێدوانەکانی جێژنی قوربان بە وتنی ئەوەی کە کاتی ئەوە گەییشتووە کە لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ڕەوتی سیاسی وڵات هەڵبگرین، وتی: بەتایبەتی کە گۆڕانکاری جیدی لە دۆخی سیاسی ناوچەکە دەبینین و عێراقیش بە دەر لە ئەو گۆڕانکاریانە نییە بەڵکوو بە کێشی ناوچەیی و قووڵایی مێژوویی خۆی لە ناو دڵی گۆڕانکارییەکانە.
ناوبراو هەروەها داوای لە هەرێمی کوردستان کرد کە خێرا سەبارەت بە یەکلا کردنەوەی بەربژێری سەرۆک کۆماری بڕیار بدەن و بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە بڕواننە ئەو بابەتە.
سەید عەمار حەکیم هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچییەکان وتی: کێشە و دەرفەتەکان لە ناوچەکە تایبەت بە یەک وڵات نییە، هەموو وڵاتانی ناوچەکە چارەنووسی هاوبەشیان هەیە کە پێوەندیان دەدات بە یەکەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ گۆڕانکاری نوێ لە سیستەمی جیهانی نوێ بە پێی بنەای سوڵتەی سەربازی و ئابووری و هەروەها پێکهێنانی پەیمانی ناوچەیی تاک لایەنە و جەمسەربەندی جیهانی نوێ بەرەوڕووین، وتی: ئەوە بە واتای کێشەی ئابوور و ئەمنیەتی گەورە لە داهاتوو نزیک دەبێت.
Your Comment