پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان حکوومەتی داهاتووی عێراق پێکدێنن

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە کە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆکی کۆمار بە هاوبەشی لەنێوان پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان دەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە کە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆکی کۆمار بە هاوبەشی لەنێوان پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان دەبێت، ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی کاندیدێکی پەسەندکراو بۆ پۆستەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دانوستانەکان دەستیانپێکردووە.

شێروان دووبەردانی پەڕلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانى عێراق بەمیدیا عێراقییەکانى راگەیاندوە: پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئەمساتەش سوورە لەسەر کاندیدکردنی ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار، هەروەک یەکێتییش سوورە لەسەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ هەمان پۆست، ئاشکراشی کردووە کە دانوستان و پەیوەندییەکان بەمەبەستی گەیشتن بە کاندیدێکی پەسەندکراو بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی حکومەت دەستیانپێکردووە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتى کاندیدی حزبەکەی چانسی زیاترە بۆ وەرگرنتی پۆستی سەرۆک کۆمار، هەرچەندە لەگەڵ یەکێتیی دانوستانەکانیان بەردەوامن بەمەبەستی دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش.

ناوبراو باسى لەوەشکردوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی جەختی کردۆتەوە کە پێویستە کورد بەیەک کاندید بەشداریی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق بکات.

News Code 42638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha