AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٨ ١٤:٠١

ئێلهام ئەحمەد:

هێشتا ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکردووە تا هێرش بکاتە سەر کوردی سووریا

هێشتا ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکردووە تا هێرش بکاتە سەر کوردی سووریا

هاوسەرۆکی کۆمیتەی کارگێڕیی شۆرای دیمۆکراتیکی سووریا دەڵێت: ئەمریکا دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کارگێریی شۆرای دیمۆکراتیکی سووریا (SDC) وتی: ئەمریکا دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریایە.

ئیلهام ئەحمەد لە گفتوگۆ لە گەڵشەرقولئەوسەت وتی: تورکیا هیچ گڵۆپێکی سەوزی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هەڵنەکراوە تا هێرشی نوێ بکاتە سەر کوردی سوریا .

وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکایی بە ئێمەیان وتووە کە دژیئەو هێرشەن و ئێمەش چاوەروان ناکەین تازە گڵۆپیان بۆ هەڵکرێت.

News ID 42445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha