بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، له وه‌ڵامێكدا بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی بە باش و خراپییەوە ئێوە دەنگتان لەسەرداوە و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵیبژاردوه، ده‌شڵێت، "دادگا‌و دەسەڵاتی دادوەریی لە ھەرێم حزبی و نادەستوریی و نایاساییە، ئەندامەکانی لەلایەن حزبەکانەوە دادەنرێت".
سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "دادگای فیدڕاڵی بە باش و خراپییەوە ئێوە دەنگتان لەسەرداوە، ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی پێشودا بە دەنگی دو لەسەر سێی ئەندامەکانی ھەڵیبژاردوە، بەڵام دادگا‌و دەسەڵاتی دادوەریی لە ھەرێم حزبی و نادەستوریی و نایاساییە، ئەندامەکانی لەلایەن حزبەکانەوە دادەنرێت، ھەندێک لە دادوەرەکان تەمەنی وەزیفییان کۆتایی ھاتوەو خانەنشین ناکرێن".
شارپرێس نووسی: ئه‌و وتانه‌ی سروە عەبدولواحید له‌كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به پێی ده‌ستور دامه‌زرابێت بونی نییه، ئه‌و دادگایه كه بڕیاری 15ی شوباتی 2022ی به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22ی ساڵی 2007 ده‌ركردوه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستوری نییه، بۆیه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ركارده‌مێنێته‌وه
Your Comment