AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٤ ١٠:١٧

ئایەتوڵا خامنەیی:

ستەم ناکەین و ستەمیش لە کەس قبووڵ ناکەین/دوژمن دەیەوێت ناڕەزایەتییەکان بقۆزێتەوە

ستەم ناکەین و ستەمیش لە کەس قبووڵ ناکەین/دوژمن دەیەوێت ناڕەزایەتییەکان بقۆزێتەوە

ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە کەسایەتی ئیمام خومەینی وتیان: ئیمام خومەینی ڕۆحی کۆماری ئیسلامیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێورەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی وتەیەکیان دا و ئاماژەیان بە چەند بابەتی گرینگ دا.

ئایەتوڵا خامنەیی زیادیان کرد: ناساندنی ئیمام بۆ بەرەی گەنج گرینگە و بارمەتیدەر دەبێت بۆ ئیدارە کردنی باشتری داهاتووی وڵات. ئیمام تەنیا دوێنی نەبوو. ئەمڕۆ و سبەیش هەیە.

وتیشیان: کۆماری ئیسلامی بە ئامادە بوونی خەڵک و بە دڵ و‌گیان سەرکەوت بەڵام خەڵک‌وەلاوە نەنران 50 رۆژ دوای سەرکەوتنی شۆرش، رێفراندۆم بەڕێوەچوو و خەڵک نیزامی حکومەتیان هەڵبژارد و هەڵبژاردن درایە دەستی خەڵک.

ساڵێک لە سەرکەوتنی شۆڕش تێپەڕی، یەکەم سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا و پاش چەند مانگ هەڵبژاردنی مەجلیس و ئقستا دوای 43 ساڵ خەڵک خۆیان دەنگ ئەدەن و هەڵئەبژێرن، ئەمە گەورەیی شۆرشە و ئیمام خومەینی ڕێبەری ئەم شۆڕشە بوو.

رێبەری رایانگەیاند: ئەگەر بمەوێت ژێرخانی مەکتەبی بەرەنگاریی و خەباتی ئیمام و شۆڕشەکەی لەڕستەیەکدا بڵێم دەبێ بیڵێین کە بنەمای هەموو چالاکییەکانیان شۆرش و هەستانەوە بۆ خوا بوو.

وتیشیان: هەندێ جار دەبیسین لە نووسراوە ئینترنێتییەکان یان میدیاکاندا کە دەڵێن خەڵک بڕوایان بە دین و ڕۆحانییەت نەماوە. ئەمە یەکێکە لە لێکدانەوە سەداسەد هەڵەکان. خەڵکی ئەمڕۆی ئێران هۆگرییان بە شۆڕش و دین لە ڕۆژی یەکەمی شۆڕشی ئیسلامی ئێران زیاترە. ئەگەر کەسێک دەیەوێت هۆگریی خەڵک بە شۆڕش و خەبات و موجاهەدە بزانێت با سەیری بەڕێکرانی چەند ملیوۆن کەسی تەرمی حاجی قاسم سولەیمانی بکات.

جەختیشیان کرد کە نە ستەم دەکەین و نە ستەمیش قبووڵ دەکەین، زانست و ئابووری بەهێز دەکەینەوە و هاوکات بەرگری لە وڵات پەرەپێدەدەین . دەبێ یەکڕیزی بپارێزرێت و هەم فرە دەنگی بە فەرمی بناسین. پابەند و پسپۆڕی پێکەوە گرینگی پێبدرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەیان دا کە کۆماری ئیسلامی دژی ستەمە، ستەمکار دەکاتە دژبەری خۆی. کۆماری ئیسلامی دەڵێت دژی مونکەرین، ئەوانەی کە بە دوای مونکەراتەوەن دەبنە دژبەری کۆماری ئیسلامی. نابێت بەرەی دوژمن پشتگوێ بخرێت.

ڕێبەریی ڕایانگەیاند: ڕۆژاواییەکان سێ سەدە جیهانیان تاڵان کرد، لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە فیلیپین و شێوە دوورگەی هیند تا ئاسیای ناوەندی و ڕۆژاوایی و سەرانسەری ئەفریقا هەموویان دزی. لەو سێ سەدە دا کە بە کردەوە خەریکی جەنایەت بوون، ڕووناکبیران یاسای مافی مرۆڤیان ئەدۆزیەوە.

ئەمانە شاکاری شارستانییەتی ڕۆژاوایە. ئیمام ئەم بابەتانەی دەزانی. ئیمام میللەتی لە گەڵ چەمکی بەرخۆدان ئاشنا کرد. گەلی ئێمە ئێستا خۆڕاگرە و پتەوە. بەرخۆدان ئێستا خراوەتە نێو ئەدەبیاتی جیهان.

زیادیان کرد: سەبارەت بە نەخشەکانی دوژمنان و خەونە زڕاوەکانی دوژمن دەڵێم؛ ئەمڕۆ گەورەترین هیوای دوژمن بۆ گورز وەشاندن لە وڵات، ناڕەزایەتییەکانی خەڵکە.دەیەوێت بە کاری ڕەوانی و لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە و بە پارە خەڵک دژی نیزامی ئیسلامی نیشان بدات. ئەمەش هەر هەڵەیە سەرەتای شۆڕش دەیانوت کۆماری ئیسلامی 6 مانگ ناخایەنێت بەڵام دەبین کۆماری ئیسلامی بەهێزتر بووەوە.

ئەوەشیان وت کە ڕاوێژکارەکانی ئەمریکاییەکان، ئەو ئێرانییە خایەنانەن کە ڕاوێژی هەڵەیان پێدەدەن و ئەمانە نەک تەنیا خەیانەت بە وڵاتەکەیان دەکەن بەڵکوو خەیانەت بە ئەمریکاییەکانیش دەکەن و بەو ڕاوێژە هەڵەیەی کە پێیانی دەدەن ئەوان لە کۆتاییدا شکست دەخۆن.

News ID 42267

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha