چەسپی نەواریی خۆراکی داهێنرا

گرووپێک لە خوێندکارانی ئەندازیاری زانکۆی جان هاپکینز چەسپی نەواری خۆراکیان داهێناوە کە ڕێگری دەکات لە باز بوونی ساندویچ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دیلی مەیل، ئەو داهێنانە کە "چەسپی تامدار" ناویەتی لە ڕاستیدا شریتێکی چەسپی خۆراکییە کە بۆ ڕێگری لە تێکچوونی ساندویچی بوریتۆ داڕێژراوە.

تایلر گوراینو ڕێبەری ئەو پڕۆژە دەڵێت: چەسپی تامدا ئیزن دەدات بە بەکارهێنەر تا بە متمانەی تەواوەوە ساندویچی تورتیلا بخوات و بە بێ ئەوەی کە مادەکانی ناوی ساندویچەکە تێکبچێت، چێژی لێ ببات.

نەوارە چەسپدارەکە لە ڕاستیدا بریتیە لە داربەستی فیبری خۆراکی و مادەیەکی چەسپی ئۆرگانیک.

لە بەر ئەوەی کە لێکۆڵەران دەیانەوێت مافی تۆماری ئەو بەرهەمە بە ناوی خۆیانەوە تۆمار بکرێت، هێشتا فرموڵی سەرەکییەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

News Code 42115

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =