بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهی حەق ڕایدەگەیەنێت، هەولێر و تورکیا ڕێککەوتوون بۆ کۆنترۆڵکردنی شەنگال و تورکیا دەیەوێت داگیری بکات و دەڵێت: کازمی دۆسیەی پەکەکە بەکاردێنێت بۆ پشتیوانیی تورکیی و کوردی.
قەیس خەز عەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهی حەق، لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە: تورکیا و هەولێر ڕێککەوتوون بۆ کۆنترۆڵکردنی شەنگال.
خەز عەلی باسی لەوە کردووە، شەنگال دەکەوێتە سێگۆشەیەک، کە گرنگیی زۆری بۆ ڕێگای هەریر هەیە، تورکیاش دەیەوێت، دەیەوێت شەنگال و زۆر شاری باکووری عێراق داگیر بکات.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهی حەق دەشڵێت: تورکیا هەوڵ دەدات کوردانی عێراق و سوریا لەیەک داببڕێت.
هێرشی توند دەكاتە سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەڵێت: کازمی بەشێکە لە پشێویییەکانی شەنگال و چوونی سوپای عێراق بۆ ناو شەنگال لە هەمان کاتی داگیرکاریی و هێرشەکانی تورکیا، وەک یەک شەڕە لە دوو بەرەوە، دۆسیەی پەکەکە بەکاردێنێت بۆ پشتیوانیی تورکیی و کوردیی.
Your Comment