بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ماگدالنا ئەندێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید دیسانەوە پاگەندەی پێشووی خۆی لەسەر بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە و چالاکیان لە ئەو وڵاتەی دووپات کردەوە.
ئەردۆغان لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا داوای لە سوید کرد تا پاڵپشتییە سیاسی، دارایی و چەکدارییەکانی خۆی لە پەکەکە ڕابگرێت.
ئەردۆغان بە وتنی ئەوەی کە پاگەندەکان لەسەر شەڕی پەکەکە و یەپەگە لەگەڵ داعش ڕاست نییە، وتی: چاوەڕوانین سوید بە مەبەستی چارەسەر کردنی نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بەە پەکەکە و لقەکانی لە سووریا و عێراق هەنگاوی بەرچاو هەڵبگرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە داوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی چەک لەسەر تورکیای کرد.
بۆچوونی ئێوە