ڕێگری لە بەشداریی کردنی خەڵک لە ئەسپەردەکردنی چالاکێکی سیاسی کورد

ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئایسێل دۆغان چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی گرووپی ئاشتی دووهەم لە لایەن پۆلیسەوە کێشرایە توندوتیژی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئایسێل دۆغان چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی گرووپی ئاشتی دووهەم کە لە تاراوگەدا گیانی خۆی لە دەست دابوو، لە لایەن هێزی پۆلیسەوە کێشرایە توندوتیژی.

تەرمی دۆغان کە لە وڵاتی ئەڵمان گیانی خۆی لەدەست دابوو، لە رێورەسمێکدا بە بەشداری زۆری خەڵک و چالاکانی سیاسی کوردەوە پێشوازی لێ کرا بەڵام کاروانی خەڵک لە لایەن سەدان کەس لە هێزەکانی پۆلیسەوە راگیرا و تەرمەکەیان لە دەستی خەڵک سەندەوە.

هەروەها پۆلیس رێگای گۆڕستانی داخست و رایانگەیاند تەنیا بنەماڵەی دۆغان دەتوانن لەم رێوڕەسمەدا بەشدار بن.

ئایسێل دۆغان چالاکی سیاسی ٦٩ ساڵانی کورد کە بە هۆی ئەندامێتی لە گرووپی ناسراو بە گرووپی ئاشتی و چالاکییە سیاسییەکانیەوە ١٧ ساڵ لە تەمەنی خۆی لە زیندان تێپەڕ کرد و تووشی شێرپەنجە بوو، ١١ی مانگی مەی لە تاراوگەدا گیانی خۆی لەدەست دا.

News Code 41994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =