کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکەوە بەرەو عێراق کەوتە ڕێ

سەرچاوەکانی هەواڵ لە چوونە دەرەوەی کاروانێکی سەربازی ئەمریکی بریتی لە 50 ئۆتۆمبیلی سەربازی و ناسەربازی لە دەڤەری حەسەکەوە و ئامادەییان بۆ گواستنەوە بۆ عێراق، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، مێدیاکان لە چوونە دەرەوەی کاروانی سەربازی ئەمریکی لە بنکەی سەربازی شەدادێ بەرەو ناوچەی تێل حەمیس هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەواڵیان دا.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ئەو کاروانە لە ڕێگای جادەی ئەلبترۆل، لە ناوچەی تێل حەمیس بەرەو فڕۆکەجانەی خراب ئەلجەیر لە ناوچەی ئەلیەعرەبیە ڕۆشتن. ئەو فڕۆکە هی سەربازانی ئەمریکییە.

شیاوی باسە کە پێشتر کارونایکی سەربازی ئەمریکی بریتی لە تەقەمەنی و چەک و چۆڵ بە چوونە دەرەوە لە عێراق چوونە ناو بنکەی خۆیان لە فڕۆکەخانەی خراب ئەلجەیر لە دەڤەری حەسەکە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

News Code 41969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =