کاپی مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ دێتە ئێران

بە دەسپێکی تۆڕی نمایشتی گشتی کاپی مۆندیالی جیهانی 2022 ی قەتەر، ئەو کاپە دێتە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای تۆڕی پێنج رۆژە لە قەتەر بۆ نمایشتی گشتی کاپی تایبەتی مۆندیالی جیهانی لە وڵاتی میوانداری مۆندیالی جیهانی 2022، تۆڕی جیهانی بۆ نمایشی گشتی ئەو کاپە دەستی پێکردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی فیفا بڕیارە کاپی تایبەتی مۆندیالی جیهانی لە 51 وڵات و شوێنی جیهان نمایش بکرێت و بۆ یەکەم جار، ئەو کاپە دەبردرێتە 32 وڵاتی بەشدار لە مۆندیالی جیهانی 2022 کە ئێرانیش یەکێک لە ئەو وڵاتانەیە.

کاکا و ئیکر کاسیاس کە لەگەل هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی برازیل و ئیسپانیا پاڵەوانێتیان لە مۆدیالی جیهانی 2022 و 2010 ئەزموون کردووە، نوێنەرانی کۆمپانیای سپۆنسەری فیفا بۆ گەڕاندنی کاپی مۆندیالی جیهانی لە شوێنە جیاجیاکانی جیهانن. ئەوان لە یەکەم هەنگاودا کاپەکەیان بردە ئیمارات.

News Code 41966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =