14 ی مەی بیرهێنانەوەی داگیرکاری، کوشتوبڕ و ئاوارەیی گەلی فەلەستینە

14 ی مەی 1948 ی زایینی، ڕۆژی نیکبەت، بیرهێنانەوەی داگیرکاری، کوشتوبڕ و ئاوارەیی خاوەن سەرەکییەکانی فەلەستین لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنیست و دەسپێکی ڕەوتی سیستماتیکی پێشێل کرانی بەربڵاوی مافی سروشتی و سەرەتایی گەلی فەلەستینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە: 14 ی مەی 1948 ی زایینی، ڕۆژی نیکبەت، بیرهێنانەوەی داگیرکاری، کوشتوبڕ و ئاوارەیی خاوەن سەرەکییەکانی فەلەستین لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنیست و دەسپێکی ڕەوتی سیستماتیکی پێشێل کرانی بەربڵاوی مافی سروشتی و سەرەتایی گەلی فەلەستینە.

ساڵڕۆژی ڕۆنی نیکبەت جارێکی دیکە زەروورەتی ئەرکی مرۆیی و یاسایی، حکومەتەکان و گەلانی جیهان هەمبەر بەرگری لە مافی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین وەبیر دەهێنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر پرسی فەلەستین وەکوو پرسی یەکەم و بنەڕەتی جیهانی ئیسلام، هەوڵەکانی زایۆنیسمی جیهانی بۆ لەبیر کردنی ئەو بابەتە لەگەڵ شکست دەبینێت.

News Code 41963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =