بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن عەسکەری لەم بارەوە وتی: شاری سنە خاوەن ئاسەواری مێژوویی و گەشتیارییە کە هەموو ساڵێک میوانداری گەشتیاران و موسافیرانە.
ئەو وتیشی: مزگەوتی دارولئیحسان، مۆزەی سنە، عەمارەتی خەسراوا، پارکی ئاویەر، گەرماوە مێژووییەکان و بازاڕی سنە لەو شوێنانەن کە هەموو کات میوانداری گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانین.
سەرپەرشتی قایمقامەتی سنە رایگەیاند: لەم حەوتەیەدا تا ئێستا ١٢٢ هەزار و ٨١٢ کەس سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە.
ئەو وتیشی: لەم ماوەیەدا ١٨ هەزار و ٤٥ کەس لە شاری سنە نیشتەجێ بوون کە زۆرترینیان لە هۆتێلەکان بوون.
بۆچوونی ئێوە