بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان وتی: ڕێوڕەسمی پیرشالیار یەکێک لە رێوڕەسمە تۆمارکراوەکان لە ریزی ئاسەواری مەعنەوی ئێرانە کە هەموو ساڵێک لە مانگەکانی گوڵان و رێبەندان بە بەشداری گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەکان بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: ئەم جارەش ڕێوڕەسمی ئایینی نەریتی کۆمسای پیرشالیار رۆژی هەینی ١٦ی گوڵان لە ناوچەی هەورامان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو راشیگەیاند: لە پەراوێزی ئەم رێوڕەسمەدا، پیشانگای پیشە دەستکردەکان و رێوڕەسمی مەولوودی خوێنی لە هەورامان بەڕێوە دەچێت.
هەروەها روونی کردەوە: تۆماری جیهانی هەورامان لە ساڵی پێشوو دەرفەتێکی رەخساندووە بۆ هاتنی زیاتری گەشتیاران بۆ ئەم ناوچە و هیوادارین ئەمساڵیش ئەم رێوڕەسمە باشتر لە ساڵانی پێشوو و بە وەرگرتنی گەشتیار زۆرتر بەڕێوە بچێت.
Your Comment