بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لەم بارەوە وتی: دەف و دەفژەنی یەکێک لە تایبەتمەندییە فەرهەنگییەکانی خەڵکی کوردستانە کە پێگە و جێگەی تایبەتی لە لای خەڵکی ئەم ناوچە هەیە.
مورادی وێڕای ئاماژە بە ناونانی شاری سنە وەکوو پێتەختی دەفی جیهان، وتیشی: دەرفەتی ئەوە هەیە کە بەرپرسان بۆ تۆماری ئەم میراتە مەعنەوییە بەرنامەیەک دابرێژن تاکوو ناو و ناوبانگی هونەر و فەرهەنگی کوردستان زیاتر لە پێشوو بە جیهان بناسرێت.
ناوبراو لە بەڕێوەچوونی جێژنێکی گەورە لە گوندی پاڵەنگان هەواڵی دا و وتیشی: ئەم جێژنە ١٤ی گوڵان لە گوندی مێژوویی و توریستی پاڵەنگان بەڕێوە دەچێت کە دەفژەنی گرووپی هەزار دەف یەکێک لە بەرنامە تایبەتەکانی ئەو رۆژەیە.
Your Comment